Dr Maqsood Ismael Omar

Dr Maqsood Ismael Omar د . مقسوود اسماعیل عمر
ژمارەی نۆرینگە 07504960269 ناونیشان سۆران- رێگای دیانای کۆن Every Sunday surgery in director General ashty hospital

قفل بونی پەنجەی دەست لە ناو لەپئەم بارە روودەدات لە ئەنجامی هەوکردن و گرژبونی بەرگە ژێ ی پەنجەی دەست چونکە دەبێتە رێگر ل...
09/04/2026

قفل بونی پەنجەی دەست لە ناو لەپ
ئەم بارە روودەدات لە ئەنجامی هەوکردن و گرژبونی بەرگە ژێ ی پەنجەی دەست چونکە دەبێتە رێگر لە بەردەم هاتوو چۆی گرژبونی ژێیەکان
هۆکارەکانی
زۆر جار چەند هۆکارێک هەن دەبێتە تووش بوون بەم هەوکردنە وەک نەخۆشی شەکرە ،رۆماتیزم، دەردەمیر.نەخۆشی غودە، کەمی ڤیتامینەکانی b1 ,b6,D3, گیرانی دەماری مەچەک.
نیشانەکانی
بونی ئازاری زۆر لە پەنجەکە بە تایبەتی لە کاتی کە هەولی جولانی پەنجەکە دەدەی چونکە لەو کاتە بەرگە ژێ یەکە تووشی هەوکردن و رەق بوون دەبن هەروەها گرێیەک لە بەشی پێشەوەی ژێ یەکە دروست دەبێت لەو کاتە بەشێک لەو گرێ یە ئەستوربووە رێگا نادات ژێیەکە لە ناو کیفەکەی بە ئاسانی هاتوو چۆ بکات بە تایبەتی لەو کاتەی کە دەتەوێ پەنجەکە بجولێنی بۆیە لەو کاتەدا پێی دەلێن قفل بوونی پەنجە ئەم قفل بونە دەبێتە هۆی زال بوون بۆیە پێویستت دەبێت بە هێزێک کە هەول بدەی کە پەنجەکە درێژبکەیتەوە یان بیجولێنی لە کاتی درێژکردنەوەی پەنجەکە ترقەیەکی لێ پەیدا دەبێت وەک دەنگی دەمانچە تەقاندن بۆیە لەو کاتەدا دەبێت بەدەستەکەی ترت پال بە پەنجەکە بنرێ بۆ ئەوی بجولێ و بێتەوە باری ئاسایی
چارەسەر
سەرەتا پێویستە چارەسەری سروشتی بۆ بکرێ چ بەدەست چ بە سۆنار بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە بەلام ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بوو ئەوە پێویستە دەرزی هادرۆکۆرتیزۆن لە شوێنەکە بدرێ بۆ لابردنی ئازارەکە بەلام ئەگەر هەر بەردەوام بوو لەو کاتەدا پێویست بە نەشتەرگەری دەکات بۆ کردنەوەی بەرتەسک بونەوەکەی بەرگە ژێ یەکە لە کالانەکەی

کۆنیشانی تونێلی ئانیشکئەم نەخۆشی یە لە ئەنجامی هەلسوکەوتێک کە پالەپەستۆ بخاتە سەر هەستەدەمارەکانی ئانیشک ئەم پەستانەش دە...
29/03/2026

کۆنیشانی تونێلی ئانیشک
ئەم نەخۆشی یە لە ئەنجامی هەلسوکەوتێک کە پالەپەستۆ بخاتە سەر هەستەدەمارەکانی ئانیشک ئەم پەستانەش دەبێتە هۆی بێزاربونی دەماری زەند چونکە ئەودەمارە لە دیوی پشتەوە واتە لە بنەوەی ئێسکی ئانیشک کە تێپەردەبێت ئەو دەمارە کە بە بۆشایی یەکی تەسک رەت دەبێ پێی دەلێن تونێلی ئانیشک کە دەرکەوێتە بەشی لای ژوورەوەی ئانیشک لەو کاتەی کە دەمارەکە پەستانی دەکەوێتە سەر وادەکات نیشانەکانی لە باسک و دەست بەدیاربکەوێ
هۆکارەکانی
لەکاتی جەمانەوەی ئانیشک بۆ ماوەی چەند جارەک وەک تەلەفۆن کردن یان لەکاتی نوستن ئانیشک بچەمێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ
نیشانەکان
سربوون و تەزین و لەرزین بە تایبەتی لە پەنچەکانی بچوکی دەست و پەنجەی تەنیشتی واتە پەنجەی ئەلقە وە شتگرتنی پەنجەکان لاواز دەبێت دەست قورس و گران دەبێت وە ئازار لە دیوی ژوورەوەی ئانیشک لە کۆتا قۆناغەکانی ماسولکەکانی دەست لاواز دەبن بەلام پەنجەکانی چوارو پێنج لە دەست تووشی چەمانەوەو وەک چرنوک دەبنەوە
ناسینەوە
پشکنین بە دەست لە ئاستی ئانیشک
هێلکاری بۆ دەمارەکە بکرێت
تیشک ئەشیعە بۆ ئێسکی ئانیشک ئەگەر هەر گیروگرفتی هەبێت
چارەسەر
سەرەتا دورکەوتنەوە لە چەمانەوەی ئانیشک بۆماوەیەکی درێژ هەروەها دانانی پالپشت لە شەوانە کە ئانیشک بەراستی رابگیرێ هەروەها دەرمانی ئازارشکێن بەکاربێت بۆ ئازارەکە هەروەها چارەسەری سروشتی بۆ بکرێ بەلام ئەگەر بەو چارەسەرانە باش نەبوو پێویست بە نەشتەرگەری دەکات بۆ لابردنی پالەپەستۆیەکە لەسەر دەمارەکە یان گواستنەوەی دەمارەکە بۆ بەشی سەرووی خۆی بەلام هەندێک جار پێویستی بە بڕینی بەشی خوارەوەی ئێسکی قۆل دەبێت لە دیوی ژوورەوە بەلام هەندێک جارە کارەکە پێویستی بە فریاگوزاری خێرا هەیە بەتایبەیت لەکاتی بەردوام لاوازبوونی دەست ولاوازبوونی ماسولکەکە یان گیرانی توندی دەمارەکەو لاوازبوونی

گیرانی دەماری زەندەی دەستگیرانی دەماری زەندەی دەست بریتی یە لە پالەپەستۆیەک. کە خرابێتە سەر دەمارەکە لە ئاستی مەچەک بەتا...
27/03/2026

گیرانی دەماری زەندەی دەست
گیرانی دەماری زەندەی دەست بریتی یە لە پالەپەستۆیەک. کە خرابێتە سەر دەمارەکە لە ئاستی مەچەک بەتایبەتی لە ئاستی ئەو کەنالەی کە پێدا تێپەر دەبێت پێی دەلێن کەنالی (گایۆن)
هۆکارەکانی
زۆر دووبارە بەکارهێنانەوەی پالەپەستۆ بۆ ئاستی مەچەک یان زۆر بەکارهێنانی بە شێوەی سورانەوە یان بە هۆی بوونی کیسەی زولالی لەسەر مەچەک یان بەهۆی پاش شکانی ئێسکەکانی مەچەک یان پالەپەستۆیەکی زۆر بخرێتە سەر ناو لەپ وە لە کاتی دەست خرابێتە سەر سوکانی پایسکل
نیشانەکانی
سربوون و تەزینی و لەرزین لە پەنجەی بچوکی دەست لەگەل سربون و تەزین و لەرزین لە پەنجەی تەنیشتی واتە پەنجەی ئەلقە وە هەندێک جار دەبێتە هۆی بە زەحمەت جولانی پەنجەکان و لاوازبوونی ماسولکەکان لە کاتی کە گیرانەکە بە توندی گیرابی
ناسینەوەی
بە پسکنینی دەست یان بە هۆی هێلکاری دەمارەکە یان بە هۆی هەست کردن بە بوونی گرێ یەک یان کیسەیەک
چارەسەر
سەرتا پشوودان بۆ ئەوەی پالەپەستۆ نەخەیتەسەر مەچەک یان بەستنی پالپشت بۆ مەچەک وە بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن یان گۆرینی شێوەی کارەکە بۆ ئەوەی کەمتر پالەپستۆ بخرێتەسەر یان ئەگەر کیسە هەبوو پێویستە بەتال بکرێ یان گرێ هەبوو پێویستە لاببردرێت بەلام ئەگەر هەر باش نەبوو پێویستە بە نەشتەرگەری پالەپەستۆکە لاببردرێت

راتەکاندنی کت و پڕی بڕبڕەکانی ملبریتی یە لە ئازار پێگەیشتنی بڕبڕەکانی مل بە هۆی خێرایی توند و لە پڕ راتەکاندنی سەر بۆ پێ...
18/02/2026

راتەکاندنی کت و پڕی بڕبڕەکانی مل
بریتی یە لە ئازار پێگەیشتنی بڕبڕەکانی مل بە هۆی خێرایی توند و لە پڕ راتەکاندنی سەر بۆ پێشەوە یان بۆ پشتەوە ئەمەش بە تایبەتی لە کاتی رووداوی ئۆتۆمۆبێل وەک پێکدادان یان وەرگەران لەو کاتانەدا مل بچەمێتەوە هەروەها لە کاتی وەرزش کردن یان کەوتنەخوار لە بەرزی
نیشانەکانی
لەوانەیە بە ماوەی چەند کاتژمێرێک یان چەند رۆژێک دەبێتە هۆی کەم جولەی مل وەبەردەوام بوونی و رەق بوونی ماسولکەکانی مل وە سەرئێشەکی توند لەو کاتەدا نەخۆش ناتوانێ خواردن بخوات یان بجوی وە پەلەکانی سەرەوەی سڕدەبن نوستنی خراپ دەبێت چاوی رەشکەوپێشکە دەکات
ناسینەوەی
بەتیشکی ئێکس یان رەنین یان ستی سکان
چارەسەر
لەوکاتانەدا نەخۆش لەوانەیە دوو تاکو شەش هەفتە بخایەنێت .دەبێت پشو بدات .یان دەرمانی ئازار شکێنی بدرێتێ یان دەرمانی خاوبونەوەی ماسولکە پاشان دوو رۆژ گەرم بکرێت یان چارەسەری سروشتی پاشان جولەی لەسەرخۆ پێ بکرێ وە پێویستە دوور بکرێتەوە لە نەجولانی زۆر یان زۆر بەستانی کۆلەر زۆر بەیان پاش چوار هەفتە چاک دەبنەوە بەلام ئەگەر نیشانەکانی بەردەوام بوو بۆ شەش مانگ پێویستە چاک بونەوەی بە بایەخ و گرنگی وەربگیرێ

کیسە چەوریکیسە چەوری بریتی یە لە گرێ یەکی خاوێنی شێرپەنجەیی نەک گرێ یەکی پیس کە لە چەوری یە شانە پێک دێت ئەگەر دەستی لێ ...
15/04/2025

کیسە چەوری
کیسە چەوری بریتی یە لە گرێ یەکی خاوێنی شێرپەنجەیی نەک گرێ یەکی پیس کە لە چەوری یە شانە پێک دێت ئەگەر دەستی لێ بدەی نەرم و شلە هەست بە جولەی دەکرێ لە ژێر پێست ئازاری نی یە بەلام هەندێک جار لە کاتی دەست لێدان هەست بە ئازار دەکرێ وە لەسەرخۆش گەشە دەکات
نیشانەکانی لەوانەیە لە سەرەتا بچوک بێت قەبارەکەی کەمتر لە دوو ئینج بیت بەلام دەتوانرێت گەورە بێت و گەشە بکات ئەوجا لە هەر شوێنێکی جەستە لەوانەیە بە دیار بکەوێ وەک شان .مل.پشت.قۆل.ران. لەوانەیە بە یەک گرێ بەدیار بکەوێ بەلام هەندێک جار بە کۆمەل بەدیار دەکەوێ ئەمەش پێ ی دەلێن کۆمەلەی کیسە چەوری خێزانی
هۆکارەکانی لە راستی دا نەزانراوە بەلام لەوانەیە بۆ ماوەیی بێت. بەتایبەتی لە تەمەنە مامناوەندەکان بەلام لە مندالان کەمە
چارەسەر لەسەرەتا پێویست بە چارەسەر ناکات ئەگەر ئازاری نەبوو یان گەورە نەبوو جوانکاری شوێنەکەی تێک نەدابوو بەلام ئەگەر شێواوی و جوانکارەکەی تێک دابوو لەو کاتەدا پێویستی بە چارەسەر هەیە سەرەتا بە نەشتەرگەری لاببردرێت بەلام هەندێک جار لە رێگای مژینەوە چەوری یەکەی دەردەهێندرێت بەلام ئەم رێگایە بەکەمی بەکاردێت چونکە هەموو چەوری یەکەی لانابات

پێ خواری پێ خواری بریتی یە لە خوار بوون و شێواوی پێ ی کۆرپەلە بە هۆکاری زگماکی دروست بوون لە کاتی لە یەکێک یان لە هەردوو...
21/02/2025

پێ خواری
پێ خواری بریتی یە لە خوار بوون و شێواوی پێ ی کۆرپەلە بە هۆکاری زگماکی دروست بوون لە کاتی لە یەکێک یان لە هەردوو پێ یەکانی کەدەبنە هۆی سورانی بەرەو ناوەوەو بەرەو خوارەوە ئەم جۆرە پێ خواریە زگماکی زۆرجار بە ئاسایی روودەدات لە نارێکی یەکانی پێ کە لە هەر هەزار مندال یەکێک تووش دەبێت ئەمەش چەند جۆریان هەیە هەیانە نەرم ونیانە هەیانە مام ناوەندە هەیانە توندە بەلام ئەو مندالانەی پێ خواریان یان گێریان هەیە لە هەردوو پێ یانە بەلام ئەگەر چارەسەر نەکرا ئەوە مندالەکە لەسەر پێ یەکانی دەڕوا یاخوود دەشەلی یان ئەگەر بەشتەک بکەوی زوو بریندار دەبیت یاخوود رەق دەبیت ئەمانەش گیروگرفتیان بۆ دروست دەبێت بۆ لەبەرکردنی پێلاو
لەکاتی پشکنین بۆ پێ یەکان دەبینرێ شێواوی هەیە لەگەل گێری وەک نیوەی خواری یەکەی بۆ پێشەوەیە بەمە پێ یەکە توند دەبێت یان هەیانە ناوەندی پێ ی خوارە هەیانە سەری پێ ی بۆ خوارەوەیە هەیانە سەری پێی بۆ سەرەوەیە ئەم جۆرە شێواوی یە دەگەرێتەوە بۆ چۆنی یەتی رەق بونی ماسولکەکان و ژێ یەکانی پێ یەکان
چارەسەر سەرەتا بەدەست شێلانی بۆ بکرێ رێک بکرێتەوە پاشان لە گەچ بدرێ بەلام ئەگەر چاک نەبوو پێویستە ژێ یەکانی پاشپانی بۆ درێژ بکرێت پاشان قایش بکرێ هەندێک جار پێلاوی تایبەت ی بۆ چاک دەکرێ
ناسینەوەی زۆرجار بە هۆی بینینی ئاسایی یان بەسۆنەر لەکاتی سک پڕی دەبێت

11/01/2025

ئایا هەموو پشت ئێشەک ئینزلاق فەقەراتە؟
ئەگەر هات و سەیر بکەی لەناو زۆر بەی خەلکان هەر کاتێک تووشی ئازاری پشت ئێشان ببیت پێی دەلێن ئینزلاق فەقەراتت هەیە ئەمەش بیرۆکەکی هەلەیە چونکە هەموو پشت ئێشەک ئینزلاق فقەرات نی یە بەلام لەوانەیە ئینزیلاق فەقەرات ئازاری پشت دروست بکات بۆیە مەرج نی یە ئەو ئازارە ئینزلاق فەقەرات بێت بۆیە تکایە هەرکەسێک توشی ئازاری پشت بوو نابێت یەکسەر بیرو فکری بۆ ئینزلاق بچێت یاخوود یەکسەر بچیت ئەشعەی ملون بگرێ یان بریاری نەشتەرگەری بدات چونکە لەوانەیە توشی ئالۆزی زۆر ببیت قاچەکانیان لەدەست بدات چونکە پێویست بە نەشتەرگەری نەبووە هەروەها زۆر نەخۆشی و هۆکار هەنە دەبنە پشت ئێشە وەک قەلەوی ٠زور ماندوکردنی ماسولکەکانی پشت ٠یان وەستان و جولەی نارێک یان سوانی بربرەکان یان هەوکردنی جومگەکان یان تەسک بوونی نێوان بربرەکان یان هەوکردن و شێرپەنجەی ئێسک ٠ئێسکە نەرمە ٠گیرانی رەگی خوارەوەی پشت یان سکپری لە ئافرەتان یان هەوکردنی مندالدان ٠هەوکردنی میزلدان یان گەورەبونی پرۆستات لە پیاوان ٠شێواوی نارێکی لە ئێسکەکانی پشت یان نەخۆشی سیلی پشت ٠رەق بونی ماسولکەکانی پشت یان شکانی بربرەکانی پشت کە کاری کردبێتە سەر درکە پەتک ٠وە زۆر هۆکاری تر هەن بەلام مرۆڤ هەردەم بیری بۆ ئینزلاق دەچێت ئەگەر چی ئینزلاقیش نی یە بەلام ئەگەر هەر فکرت لێ بوو یەکسەر بریاری نەشتەرگەری نەدرێ چونکە پشت ئێشان لەسەدا (٨٥ )پێویستی بە چارەسەر نی یە تەنهاپێویسیت بە چارەسەری سروشتی و وەرزشکردن هەیە هەروەها لەسەدا(١٠)پێویستی بە دەرمان هەیە پاشان لەسەدا(٥) پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ئەویش بەمەرجێک کە چەند نیشانەیەکی تیابیت وەک پێ کەتن وە لاوازی قاچەکان رانەگرتنی میز کە کۆنترۆلی نامێنێ وە بونی ئازاری زۆر کە بەهیج دەرمانێک لانەچێت لەو کاتەدا پێویستە ئەشیعی رەنگی MRI بۆ بگیرێ تاکو ئامادەبکرێ بۆ نەشتەرگەری وچارەسەری پێویست ئەنجام بدرێ بە پێی شوێنی توشبووەکە

ئازاری خوارەوەی پشت لە ئافرەتانپشت ئێشان خۆی لە هەموو خەلکانێک روودەدات وە لە هەموو رەگەزێکیش وە لە هەموو تەمەنێکیش وەک ...
23/04/2024

ئازاری خوارەوەی پشت لە ئافرەتان
پشت ئێشان خۆی لە هەموو خەلکانێک روودەدات وە لە هەموو رەگەزێکیش وە لە هەموو تەمەنێکیش وەک بریندار بوون زۆر بەکارهاتن هەوکردنی جومگەکان یان تێک چوونی بڕبڕەکان یان سوانی جومگەکان یان بەکارهێنانی دەرمان بەلام لە ئافرەتان بەتایبەتی وەک رەق بوونی ماسوولکەکان یان لە کاتی بێ نوێژی زۆربەیان تووشی ئازاری خوارەوەی پشت دەبن یان هەوکردنی مندالدان یان ئازاری خولی یان پچرانی بەستەرەکان یان هەوکردنی نەخۆشییەکانی ناو حەوز یان سێ بەندە یان ریشال بوونی مندالدان یان سکپڕی یان بوونی کیسەی هێلکەدان یان بوونی گرێ لە ملی مندالدان بۆیە زۆرجار ئافرەتان لەگەل ئازاری خوارەوەی پشت تووشی سەرئێشەو رشانەوەش دەبن
بۆ چارەسەری ئازارەکانی خوارەوەی پشت بە تایبەتی لە ئافرەتان سەرەتا پێویستە پشوو بدەن یان چارەسەر بە گەرمی یان ساردی وەک چارەسەری سروشتی هەروەها کەمکردنەوەی کێش دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی و ترس یان گۆڕینی شوێنی ئیش کردن هەروەها دوورکەوتنەوە لە جگەرەو نێرگەلە ئەمانە باشترین چارەسەرن بۆ پشت ئێشە لە ئافرەتان یان چارەسەر بە دەرمان بۆ لابردنی ئازارەکە

درێژکردنی پەلەکاندرێژکردنی قاچ گونجاوە بۆ مندال بەلام رێک دەخرێ بە دابەشکردنی ئێسکی گونجاو وەک ئێسکی قاچ ،ڕان.بەمەش لەسە...
14/01/2024

درێژکردنی پەلەکان
درێژکردنی قاچ گونجاوە بۆ مندال بەلام رێک دەخرێ بە دابەشکردنی ئێسکی گونجاو وەک ئێسکی قاچ ،ڕان.بەمەش لەسەرخۆ درێژ دەبێت پلە بە پلە بە بورغی گونجاو ،ئامێری تایبەت بە رێژەی دوو ملم رۆژانە وە سوودی بینی بەرێژەی پێنج سم کە بتوانرێ زیاد بکرێ بەلام ئەم کردارە کاتی زۆری دەوێت بۆ نەخۆش یاخوود دەبێت بە دیقەتەوە بۆ نەخۆش دیاری بکرێ کە هاوسەنگ بێت بۆ دێژی وە دیاری بکرێ بەلام هەندێ جار پێویستی بە گواستنەوەی ئێسک دەبێت بەلام درێژکردنی قەدی ئێسک گەشەی لەسەرخۆیە بۆیە پێویستە کە بۆشای نێوانیان پڕبکرێتەوە لەکاتی کە ئێسکی نوێ دروست دەبێت بۆ بۆشای نوێ یەکە ئەم کردارەش ئاسایی یە بەهۆی بەکارهێنانی ئامێری ئەلیزارۆف کە وادەکات خواری یەکان راست بکاتەوە بە پێی درێژکردنەوەکە
کورت کردنەوەی پەلەکان
بەلابردنی بەشێکی درێژ لە قەدی ئێسکی درێژ وەک ران ،قاچ ، کەم مەترسی دارەبەلام نابێت بە ئاسایی وەربگری چونکە لەوانەیە شێواوی دروست بکات لە پەلەکە کە پێشتر نەخۆشەکە درێژی یەکەی ئاسایی بووبێت و راست بووە بە تایبەتی لە بەتەمەنەکان هەمیشە باش بووە بۆ درێژی پەلەکە

وەرگەڕانی جومگەکانوەرگەران بریتی یە لە برینداربونی بەستەرەکانی دەوروبەری جومگەکان چونکە بەستەرەکان زۆر بە هێزن کە جولەی ...
17/12/2023

وەرگەڕانی جومگەکان
وەرگەران بریتی یە لە برینداربونی بەستەرەکانی دەوروبەری جومگەکان چونکە بەستەرەکان زۆر بە هێزن کە جولەی ریشالەکانی ئێسک هەلدەگرێ پێکەوە لەکاتی کە بەستەرەکان دەکشێن دەبێتە هۆی پچرانی یان لێکشان لەوکاتەی دەوروبەری جومگەکە توشی ئازار دەبن چونکە جومگەکە ئەستور دەبی
فریاگوزاری وەرگەرانی جومگەکان وەک وەرگەرانی جومگەی گۆزینگ یان چۆک یان مەچەک ،مل .شان .پشت یان هەر جومگەیەکی تر سەرەتا پێویستە بزانرێ وەرگەرانەکە ئاسایی یە یان مام ناوەندی یە لەکاتی بریندار بوونەکە و ئازارەکەی دیاری بکرێ یان ئەستور بونەکە ئاسایی یە یان توندە پشت دەبەستێ بە توندی برینداربوەکە و جولەی جومگەکە دەبێتە هۆی ئازاری جومگەکەو وەتوانای جولەی سنوردارە
چارەسەر ١-پشوودان ٢-دانانی بەفر لە شوێنەکە٣-بەتوندی بەستن بە باندج ٤-بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن وەک دەرزی یان حەب بەکاردێت
دواچارەسەر ئەگەر پاش ٤٨کاژێر بوو پێویستە چارەسەر بە گەرمی بکرێ
لە هەندێ کات نابێت وەرگەران سەربەخۆ چارەسەر بکرێ بەتایبەتی لە کاتی کە ئەستوور بونەکە گەورەبوو یان ئازاری زۆر بوو بۆ ماوەی ٢٤-٤٨کاژێر یان لە کاتی ناجێگیربوونی یان ئەگەر برینی کراوەی لە گەل بوو یاخوود شکانی لە گەل بوو یان ئازاری زۆری دەوروبەری هەبوو
بۆ ئەوەی بزانین لە چ کاتێک نابێت هەندێک کار هەیە لە کاتی وەرگەرانی جومگەکە نابێت بکرێ وەک نابێت نەخۆش لەسەر بڕوات بەتایبەتی پەلەکانی خوارەوە وەک جومگەی گۆزینگ یاخوود نابێت بەتوندی شێلانی بۆ بکرێ بۆ شوێنەکە یان نابێت گەرم بکرێ لە کاتی روودانی یەکسەر یان نابێت بە توندی ببەسترێ بە باندج وە نابێت تیشک بۆ گرتنی لەبیر بکرێ یان شێلان لە گەل ئازارشکێن وەک مەرهەم .جێل پاشان هەول بدرێ پالەپەستۆی بخرێتەسەر پاشان لەسەرخۆ وەرزشی بۆ بکرێ بەلام دەبێت لەسەرخۆبێت لە دوایی دا پاش چەند رۆژێک بە توندی وەرزشی بۆ بکرێ ئەگەر پێویست بە دەرمانی ئازارشکێن بێت پێی بدرێ باشترە

Address

Erbil-soran City Center
Soran
44008

Telephone

+9647504960269

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Maqsood Ismael Omar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Dr Maqsood Ismael Omar:

Share