07/04/2026
بەڕێز بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنی سەوزە لەجۆری( کوزەڵە )بەهۆی تووش نەبونیان بە کرمی جگەر کە لەئیستادا حاڵەتەكانی كرمی جگەر لەناو هاوڵاتیان زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە و بەم دواییە نزیکەی (90) حاڵەتی تووشبوون بە بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە وئیدارەی ڕاپەڕین بووە .
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەمووان ..