بـــووژانـــەوە_Buzhanewe

بـــووژانـــەوە_Buzhanewe ناوەندێک بۆ ئاگادارکردنەوەی گەنجان و تاکەکانی کۆمەڵگا، لەسەر مەترسی ماڵپەڕە
بەد ڕەوشتیەکان.

"ئالوودەبوون کاتێکی زۆری ویستووە تا مێشکت تێکبدات، چاکبوونەوەش پێویستی بە کاتە. باشترین کار ئەوەیە کە ئازاری کاتیی وازهێ...
24/04/2026

"ئالوودەبوون کاتێکی زۆری ویستووە تا مێشکت تێکبدات، چاکبوونەوەش پێویستی بە کاتە. باشترین کار ئەوەیە کە ئازاری کاتیی وازهێنان قبوڵ بکەیت و وەک ئازاری چاکبوونەوە سەیری بکەیت، نەک وەک شکست."
د. دۆگلاس ویس

گرووپی بووژانەوە

کاتێک هەستت بە بێزاری یان تەنیایی کرد، یەکسەر مۆبایلەکەت مەکەرەوە. ڕێگە بدە مێشکت ئەو بێزارییە هەست پێ بکات. ئەمە یەکەم ...
07/04/2026

کاتێک هەستت بە بێزاری یان تەنیایی کرد، یەکسەر مۆبایلەکەت مەکەرەوە. ڕێگە بدە مێشکت ئەو بێزارییە هەست پێ بکات. ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ ئەوەی وەرگرەکانی دۆپامینت دووبارە هەستیار ببنەوە.

د. ئانا لێمبکی

🔴 له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌وڵێكی زۆری په‌نهان و ئاشكرایش هه‌یه‌، بۆ بره‌ودان به‌ بابه‌تی (سێكس) له‌ هه‌موو كایه‌كاندا.. 🔹...
29/03/2026

🔴 له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌وڵێكی زۆری په‌نهان و ئاشكرایش هه‌یه‌، بۆ بره‌ودان به‌ بابه‌تی (سێكس) له‌ هه‌موو كایه‌كاندا..

🔹كه‌س ناتوانێت نكوولی له‌ گرنگی ئاره‌زووی سیكسی له‌ ژیانی مرۆڤدا بكات، وه‌ك كه‌ ناتوانین له‌ به‌های خواردن و خه‌وتن كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.. وه‌لێ كورتكردنه‌وه‌ی بنیاده‌م له‌ ئاره‌زووه‌كاندا یه‌كسانكردنێتی به‌ ئاژه‌ڵ، ئه‌گه‌رچی ئاژه‌ڵیش به‌ ده‌ر له‌ ئاره‌زووه‌ جه‌سته‌ییه‌كان، زۆر دیوی دیكه‌ی جوانیان تێدایه‌، وه‌ك وه‌فا و قوربانیدان...

🔸زه‌قكردنه‌وه‌ی سێكس له‌ ژیاری غه‌ربدا، سه‌ره‌تاكه‌ی په‌رچه‌كردار بوو، به‌رته‌كی ئه‌و هه‌موو چه‌پاندنه‌ی فه‌رهه‌نگی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆژاوا له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا سه‌پاندبووی... چه‌پاندنێك كه‌ به‌رگه‌ی له‌وه‌ زیاتری نه‌ده‌گرت و سه‌ره‌نجام وه‌ك به‌شێك له‌ كولتوورێكی داڕزاو و شۆڕش به‌سه‌رداكراو درزی تێ بوو و دواتر هه‌لا هه‌لا بوو... ڕه‌نگه‌ په‌یدابوونی (فرۆید) نه‌ك ته‌نیا وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازێكی ده‌روونی، بگره‌ وه‌ك هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگییش گه‌وره‌رترین گۆڕانكاریی ده‌رباره‌ی چه‌مكی سێكس و ئاره‌زووی زایه‌ندی لێ كه‌وتبێته‌وه‌...

🔹ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ جڵه‌و بۆ ئه‌م ئاره‌زووه‌ شل كرایه‌وه‌، تا گه‌یشت به‌ ئه‌مڕۆ... ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌ زانستییه‌كانیشی خستووه‌ته‌ ژێر فشاره‌وه‌... به‌ ناوی ئازادیی تاكه‌وه‌، وه‌خته‌ ئازادی تاكه‌كانی نر ده‌كه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌...

🔹كۆمپانیای زه‌به‌لاح بۆ ده‌رهێنانی فیلمی (پۆڕن) ته‌رخان كراون و ملیۆنان كه‌سیان له‌ جیهاندا گیرۆده‌ كردووه‌...

🔹كامه‌یه‌ خێر و قازانجی فیلمی پۆڕن بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌ماشای ده‌كه‌ن؟ جگه‌ له‌ ئالووده‌بوون و خه‌مۆكی و دابڕینی تاك له‌ ده‌وروبه‌ری!

🔹قۆناغ به‌ قۆناغ هه‌رچی لادانی سێكسی هه‌یه‌ به‌ ناوی زانسته‌وه‌، له‌ تیكسته‌ زانستییه‌كان ده‌ركران، تا كار گه‌یشت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئه‌كادیمی به‌ دێڕێك دژی لادانێكی سیكسی بووه‌ستێته‌وه‌، ناوه‌نده‌ زانستییه‌كانی ڕۆژاوا به‌توندترین شیوه‌ به‌گژدیا ده‌چنه‌وه‌ و سزای ده‌ده‌ن! ئه‌مه‌ ئازادیی تاكه‌كسه‌ یان دیكتاتۆریی ئاراسته‌یه‌كه‌ كه‌ هه‌موو كایه‌كانی داگیر كردووه‌ و به‌ ناوی زانسته‌وه‌ بیروباوه‌ڕه‌ نه‌یاره‌كانی له‌ قاڵب ده‌دات و له‌ناویان ده‌بات؟ مانای چییه‌ هاوڕه‌گه‌زبازه‌ پیرۆز كراوه‌ و وه‌ك هۆڵۆكۆستی جووله‌كه‌كان كراوه‌ به‌ بت و كه‌س ناوێرێت له‌ هه‌مبه‌ریدا ده‌نگ هه‌ڵببڕیت و بڵێت پێم باش نییه‌؟!
ئه‌وه‌ كاری زانسته‌ یان كاری سیسته‌مه‌ دیكتاتۆره‌كان كه‌ نه‌یاره‌كانیان بشكێنن و وه‌ك دێو پیشانیان بده‌ن؟

🔹چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه‌ زۆر به‌وردی كار بۆ بره‌ودان به‌ لادانه‌ سیكسییكان ده‌درێت، كه‌ پێشتر زۆرێكیان وه‌ك نه‌خۆشی داده‌نران و ئێستا -به‌ قودره‌تی قادر- له‌ تیكسته‌ زانستییه‌كان ده‌ركراون و ده‌بێت هه‌موومان به‌ناچاری بڵێین لادان نین و ئازادیی تاكه‌كه‌سن!

🔸ئه‌وه‌یشی ماوه‌، وه‌ك منداڵبازی -پیدۆفیلیا- ورده‌ ورده‌ له‌ ڕێی میدیاوه‌ به‌خشكه‌یی هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌درێت. ئه‌گه‌رچی هێشتا ویژدانی زیندووی ئه‌و كۆمه‌لگایانه‌ ڕێ نادات وه‌ها تاوانێك به‌ شتێكی ئاسایی سه‌یر بكرێت. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا (نێت فلێكس) سریاڵێكی په‌خش كرد، تیایدا ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك منداڵ، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌رووی فیلمه‌كه‌وه‌ نووسرابوو كه‌سی خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵ نابێت ته‌ماشای بكات!
په‌خشكردنی سریاله‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری به‌ دوادا هات.

🔹بنیاده‌م به‌ نیازه‌ تا كوێ بڕوات و تا چ سنوورێك به‌ گژ سروشتی خۆیدا بچێته‌وه‌؟
🔹ئایا ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌ریئانه‌ن یان پلانی وێرانكه‌ریان له‌ پشته‌وه‌یه‌؟

🔹چ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یش كه‌ زۆر به‌ سه‌ختی له‌به‌رده‌م گێژاوی سێكس و لادانی سێكسیدایه‌، به‌ ته‌واوی نه‌كه‌وێته‌ ناو زه‌لكاوه‌وه‌؟

د. هێمن خورشید

ئالوودەبوون لەو شوێنەدا دەست پێ دەکات کە مرۆڤ دەست دەکات بە بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی و خەیاڵ بۆ ئەوەی خۆی لە ئازارەکانی ژی...
03/02/2026

ئالوودەبوون لەو شوێنەدا دەست پێ دەکات کە مرۆڤ دەست دەکات بە بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی و خەیاڵ بۆ ئەوەی خۆی لە ئازارەکانی ژیان بپارێزێت؛ بەڵام لە کۆتاییدا، هەر ئەو خەیاڵە دەبێتە گەورەترین ئازار بۆی.

د. پاتریک کارنێس

تۆ ناتوانیت تەنها واز لە خوویەکی خراپ بهێنیت و هیچ شتێک نەخەیتە شوێنی. دەبێت شتێک بدۆزیتەوە کە هێندە پڕ مانا بێت، کاتێک ...
30/12/2025

تۆ ناتوانیت تەنها واز لە خوویەکی خراپ بهێنیت و هیچ شتێک نەخەیتە شوێنی. دەبێت شتێک بدۆزیتەوە کە هێندە پڕ مانا بێت، کاتێک سەیری پۆرن دەکەیت هەست بکەیت خیانەت لەو 'ئامانجە گەورەیە' دەکەیت کە بۆی دەژیت.

جۆردن پیتەرسن

گەورەترین درۆی پۆرن ئەوەیە کە پێت دەڵێت: "ئەمە دوایین جارە".گرووپی بووژانەوە
28/12/2025

گەورەترین درۆی پۆرن ئەوەیە کە پێت دەڵێت: "ئەمە دوایین جارە".

گرووپی بووژانەوە

سەرمایەداری کار لەسەر زەقکردنەوەی کەمینەکان و دەرخستنی ڕیزپەڕەکانی نێو کۆمەڵگا و پارچەپارچەکردنی تاکەکان دەکات، ئاخر بەر...
21/11/2025

سەرمایەداری کار لەسەر زەقکردنەوەی کەمینەکان و دەرخستنی ڕیزپەڕەکانی نێو کۆمەڵگا و پارچەپارچەکردنی تاکەکان دەکات، ئاخر بەرژەوەندی وا دەخوازێت، کۆمەڵگا بەو مانا و بەهایەی جارانی نەمێنێتەوە و وەک خێزانێکی وابەستە خۆی نەنوێنێت؛ بەڵکو وەک چۆن خێزانی لە بنەڕەتەوە لێکهەڵوەشان بۆ ئەوەی برەو بە دڕندەیی و حەزە تاککگەراییەکانی ئینسان بدات و لەوێوە کاڵای زیاتر ساغ بکاتەوە و پتر سوود لە مرۆڤ وەک ئامێرێکی بێهەست و گیان ببینێت کە هیچ بەهایەک نەیبەستێتەوە و سنوورداری نەکات؛ بە هەمان شێوەیش بەردەوام کەمینەکان بە شێوەیەک زاڵ و پەرەپێدراو دەکات کە لە گشت ئامار و بنیادەمێکی ئاسایی و سروشتی بکەویتە گومانەوە. هەندێ جار وا خەریکە ڕیزپەڕ جێ بە تاکە ئاساییەکانی تر لەق دەکات و کەمینە تەواوی ئەوانی تر ئاڕاستە دەکات.
لە دیدی دونیاگەرایی سەردەمی هاوچەرخدا، حەقیقەت پێوەر نییە، بەڵکو هەردەم ئەو شتە پێوەرە جیهانییە بایەخپێدراوەکە دەبێت کە دەبێتە ترێند و لە دوای شتێکی دیکەوە دێت. واتە ئەو کاڵایەی لە دوای ئەمەی ئێستاوە دێت، دەبێتە پێوەر.

ئامادەکردنی: د. یووسف خەلیل

زاناکانی دەمار گریمانەی ئەوە دەکەن کە گۆڕانکارییەکانی مێشک کە دوای بەکارهێنانی قورسی بەردەوامی ماددە خراپە ئالوودەکارەکا...
02/11/2025

زاناکانی دەمار گریمانەی ئەوە دەکەن کە گۆڕانکارییەکانی مێشک کە دوای بەکارهێنانی قورسی بەردەوامی ماددە خراپە ئالوودەکارەکان ڕودەدەن دەتوانن زیانێک دروست بکەن کە تەنانەت دوای ساڵانێک لە وازهێنان بەزەحمەت چارەسەر دەبێت.

یەکێک لە ڕێگاکانی دەرکەوتنی ئەم گۆڕانکاریانە ئەوەیە کە مێشک لەو ماوەیەی کە کەسەکە بەتوندی ئالودەدەبێت بە ماددە خراپەکانەوە مێشک لاوازتر دەبێت، لە ئەگەری کەمترین بەرکەوتن بە ماددە خراپەکە ئەگەری دەستپێکردنەوە بە بەکارهێنانی ماددە خراپەکە زیاد دەکات.
ئەم حاڵەتەش پێی دەوترێت (Reinstatement) کە ئەم حاڵەتەش دەتوانێت لەگەڵ هەر ماددەیەکی خراپی ئالوودەکاردا ڕوبدات، چونکە هەموو ماددە خراپە ئالوودەکەرەکان لەسەر هەمان ڕێڕەوی پاداشتی مێشک کاردەکەن.

هەندێک جار، هەندێ کەس دەڵێن ئایا دەتوانن دەرمانێک بە دەرمانێکی تر بگۆڕنەوە؟ بۆنمونە کانابیس لە جیاتی نیکۆتین، یان ڕەفتارێکی وەکو یارییە ڤیدیۆییەکان لە جیاتی پۆرنۆگرافی؟
ئەمە هەرگیز ستراتیژیەکی کاریگەر نییە.
چونکە هەر ڕەفتارێکی خراپ یان ماددەیەکی خراپ کە هێندە بە بڕێکی زۆر دۆپامین دەربدات و هاوسەنگییەکە بەرەو چێژ بگۆڕێت، دەتوانێت خۆی ئالوودەبوون دروست بکات، بەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینەوەی ئالوودەبوونێک بە یەکێکی تر (ئالوودەبوونی تێکەڵاو) (Cross Addiction)واتە جێگرتنەوەی ئالوودەبوونێک بە ئالوودەبوونێکی تر.

بۆیە دەبێ لێرەدا ئاگاداری ئەوە ببین کاتێک خۆمان لە ئالوودەبونێک ڕزگار دەکەین نابێ خۆمان توشی ئالوودەبونێکی خراپی تر بکەین و ڕەفتار و ماددەی خراپی تر بەکاربهێنین.

لێرەدا مەبەست لەوەنییە کە وازهێنان سودی نییە بەڵکو مەبەستەکە ئەوەیە کە دوای وازهێنان زۆر خۆت بپارێزە لە هەر ڕێگەیەک کە دەتباتەوە سەر خوە خراپەکان، وە مێشک بەتێپەڕبونی کات دوای وازهێنان چاک دەبێتەوە ئەگەر خۆت بپارێزیت و واز بهێنی لە خوە خراپەکان.

ئامادەکردنی/ دڵشاد محەمەد

تسونامی بێدەنگی  پۆرن لەئێستادا  شتێکە کە کەم کەس باسی دەکات، بەڵام پێویستە هەموومان ئاگاداربین لەمەترسیەکەی.پۆرن بە ئەگ...
22/10/2025

تسونامی بێدەنگی پۆرن لەئێستادا شتێکە کە کەم کەس باسی دەکات، بەڵام پێویستە هەموومان ئاگاداربین لەمەترسیەکەی.

پۆرن بە ئەگەری زۆرەوە کاریگەری لەسەر زۆرینەی خەڵک هەیە، جا لەبەر ئەوە بێت کە خۆیان پۆرن بەکاردەهێنن یان لەبەر ئەوەی پۆرن کاریگەری لەسەر کەسێکی گرنگ لە ژیانیاندا هەیە.(هاوسەر)

کاریگەری نەرێنی بە هەموو ئاراستەیەکدا بڵاودەبێتەوە، و کەم کەس لەو بوومەلەرزە ئاماژەپێکراوە تێدەگات.

پۆڕن بە بێدەنگی دزە دەکاتە ناوتەوە، زیان بە مێشکت دەگەیەنێت، بیرکردنەوەکانت دەگۆڕێت، کردارەکانت شێوازیان دەگۆڕێت، و دەست دەکات بە تێکدانی ژیانت.

تسونامی پۆڕن ژیانت دەگرێتەوە، سەرەتا لەژێر ڕوودا لەناو کۆئەندامی دەماریدا وەک بەردەوامبوونی ناڕێکی لە مێشکتدا.
پاشان تێکچوونی ناوخۆیی دەست دەکات بە دەرکەوتن لە دەرەوە بە شێوەی کێشەکانی تەندروستی دەروونی و جەستەیی.
لە کۆتاییدا، هەموو لایەنێکی ژیانت داپۆشێت.
کێشەت بۆ دروست دەکات لە خوێندندن و کارەکەت دا.
وەک شەپۆلە گەورەکان لە زەریای ژیاندا کە بەهۆی تێکچوون لەژێر ڕوودا دروست بوون، کاریگەری خووی پۆرنۆگرافییەکەت بەسەرتدا دێتە خوارەوە، بوونەکەت هەڵدەتەکێنێت.

ئامادەکردنی: دڵشاد محەمەد

گرنگترین هەونگاو بۆ وازهێنان لە خوەنهێنی و خوپێوەگرتنی بەرەڵاییەکان، گەڕانە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەی بە بۆچی دەست پێ د...
24/02/2025

گرنگترین هەونگاو بۆ وازهێنان لە خوەنهێنی و خوپێوەگرتنی بەرەڵاییەکان، گەڕانە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەی بە بۆچی دەست پێ دەکات.
"بۆچی ئەتەوێ ئەمە بکەیت؟"
زۆرینەی خەڵک هەڵوەستە لەسەر ئەم بابەتە ناکەن، بۆیە هەمیشە ئەنجامەکەی خوپێوەگرتنی بەرەڵاییەکانە.

وەرگێڕانی: کاوان کامەران
سەرچاوە: الواعي

Address

Sulaimaniya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بـــووژانـــەوە_Buzhanewe posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share