Dr Nabaz Siwaily دکتۆر نەبەز سیوەیلی

Dr Nabaz Siwaily دکتۆر نەبەز سیوەیلی Urologist

عیادة دكتور نبز السیویلی التخصصية لجراحة و مناظير الجهاز البولي - دكتوراه (بورد) العراقي و العربي- اختصاص جراحة البولية)

معالجة امراض البروستات و العقم و الضعف الجنسي

الاستفسار على الارقام التالية

| السلیمانیة 07706208686 |
| حلبجة 07511817571 |

چۆن هۆرمۆنێک کە بە هۆرمۆنی شیر ناسراوە، دەبێتە هۆی تێکدانی ژیانی سێکسی پیاوان؟ با وردتر سەیری حاڵەتی بەرزبوونەوەی هۆرمۆن...
06/09/2026

چۆن هۆرمۆنێک کە بە هۆرمۆنی شیر ناسراوە، دەبێتە هۆی تێکدانی ژیانی سێکسی پیاوان؟
با وردتر سەیری حاڵەتی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆلاکتین (Hyperprolactinemia) بکەین و بزانین چۆن توانای سێکسی پیاوان لەکاردەخات

​پرۆلاکتین (هۆرمۆنی شیر) لە لایەن ڕژێنی ژێر مێشکەوە دەردەدرێت. کاتێک جەستە بڕێکی زۆر لەم هۆرمۆنە بەرهەم دەهێنێت، زنجیرەیەک تێکچوونی هۆرمۆنی دروست دەکات کە کاریگەرییەکی خراپ دەکاتە سەر تەندروستی پیاوان.

چۆن پرۆلاکتین تێستۆستیرۆن لەناودەبات؟

بەرزی ڕێژەی پرۆلاکتین وەک بەربەستێک لە مێشکدا کاردەکات. ڕێگری دەکات لە دەردانی هۆرمۆنی (GnRH). بەبێ ئەم هۆرمۆنە، ڕژێنی ژێر مێشک ناردنی هۆرمۆنی (LH) بۆ گونەکان دەوەستێنێت. لەبەر ئەوەی (LH) ئەو ئاماژە سەرەکییەیە کە فەرمان بە گونەکان دەکات تێستۆستیرۆن (هۆرمۆنی نێرینە) بەرهەم بهێنن، بەهۆی بەرزی هۆرمۆنی شیرەوە ، کارگەی بەرهەمهێنانی تێستۆستیرۆنی جەستە بە تەواوی لەکاردەکەوێت.

​کاریگەرییەکانی لەسەر توانای سێکسی :

​لەدەستدانی ئارەزووی سێکسی: تێستۆستیرۆن بزوێنەری بایۆلۆجی ئارەزووی سێکسی پیاوە. لە هەمان کاتدا، بەرزی پرۆلاکتین ڕاستەوخۆ ئاستی دۆپامین لە مێشکدا دەگۆڕێت و حەزی دەروون بۆ سێکس کەمدەکاتەوە.

​لاوازی سێکسی (Erectile Dysfunction): تێستۆستیرۆن پێویستە بۆ ئەوەی شانەکانی چوک نایتریک ئۆکساید بەرهەم بهێنن—ئەو ماددە کیمیاییە گرنگەی کە پێویستە بۆ خاوکردنەوەی بۆرییەکانی خوێن و هێشتنەوەی خوێن بۆ ڕەپبوون. بەبێ ئەوە، گەیشتن بە ڕەپبوون و هێشتنەوەی زۆر قورس دەبێت.

​نیشانە لاوەکییەکانی تر:

ماندووبێتی درێژخایەن
پوکانەوەی ماسولکەکان
گۆڕانی میزاج
هەندێک جار گەورەبوونی نائاسیی مەمک لە پیاوان (Gynecomastia)

​هۆکارە باوەکان :

ئەم بەرزبوونەوەیە لەخۆوە نییە
زۆربەی کات هۆکارەکەی گرێیەکی (ناشێرپەنجەیی) سەلامەتە لە ڕژێنی ژێر مێشکدا کە پێی دەوترێت (Prolactinoma). هەروەها دەکرێت بەهۆی سستبوونی غودەی دەرەقی، یان بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی باوی وەک دەرمانی خەمۆکی، نەخۆشییە دەروونییەکان، و دەرمانی دڵەکزێوە دروست ببێت.

​گرنگترین شت کە پێویستە نەخۆش بیزانێت ئەوەیە کە ئەم حاڵەتە بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت. یەکەم هەنگاو بریتییە لە پشکنینی خوێن بۆ زانینی ئاستی پرۆلاکتین، تێستۆستیرۆن، و غودەی دەرەقی. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، تەنها بە بەکارهێنانی حەبی تایبەت دەتوانرێت ئاستی پرۆلاکتین دابەزێنرێت، بەرهەمهێنانی تێستۆستیرۆن ئاسایی بکرێتەوە، و توانای سێکسی بگەڕێتەوە بێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەری بکات.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

🔹دکتۆر نەبەز صديق رحيم

خواردنە بەسوودەکان بۆ پرۆستات 🔻 مانگی ٩ مانگی تەندرووستی میزەڕۆیە ، بۆیە لەم مانگەدا ئەم زانیاریە گرنگە پێویستە بۆ ئەوان...
03/09/2026

خواردنە بەسوودەکان بۆ پرۆستات 🔻

مانگی ٩ مانگی تەندرووستی میزەڕۆیە ، بۆیە لەم مانگەدا ئەم زانیاریە گرنگە پێویستە بۆ ئەوانەی خەمی تەندرووستی پرۆستاتیانە :

🍅 تەماتەی سورەوەکراو : تەماتە مادەی لایکۆپینی تێدایە کە ڕێگرە لە درووست بوونی شێرپەنجەی پرۆستات بەتایبەت بە سوورەوەکراوەی کە هەڵمژینی لایکۆپین تیایدا ئاسانترە

🧅 ناوکی کولەکە : تۆوی کولەکە بە کاڵی یان سورەکراوی باشترین سەرچاوەی فایتۆستیرۆڵ و زینکە، پرۆستات بۆ کارکردن پێویستی بە زینکە و فایتۆستیرۆڵیش گەورەبوونی پرۆستات خاو دەکاتەوە

🐠 ماسی سەلەمۆن و ساردین : تووشبوون بەشێرپەنجەی دڕی پرۆستات کەم دەکاتەوە بەهۆی بوونی چەوری ئۆمێگا ٣ کە هەوکردنی گشتیی جەستە دادەبەزێنێت

🌿 چای سەوز : بەهۆی بوونی مادەی (کاتەکین) ەوە کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە دەبێتە هۆی دابەزاندنی PSA

🥬🥦 کاهوو و برۆکلی : ماددەی تایبەت وەک (فایتۆکێمیکاڵ)یان تێدایە کە یارمەتی چاکبوونەوەی خانەکانی پرۆستات دەدات

🫜 هەنار : بەتایبەت شەربەتی سرووشتیی هەنار بڕێکی باش لە مادەکانی ناسراو بە پۆلی فینۆڵ لەخۆ دەگرێت کە ڕاستەوخۆ خانەکانی پرۆستات دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات

🧆 گوێز و بادەم : دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئی و سیلێنیۆم کە ڕێگرن لە تووشبوونی خانەکانی پرۆستات بە فشار و سترێسی کارکردنی ڕۆژانە

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

🔹دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی دووشەم سێشەم پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

#پرۆستات #پروستات #لایکۆپین #کولەکە #تەماتە

🔻ئازاری کەلەکە بەو ئازارە دەگوترێت کە دەکەوێتە بەشی ناوەڕاست بەرەو خواری هەردوو لاتەنیشتەکانی بڕبڕەی پشت و خوار کۆتا پەر...
01/09/2026

🔻ئازاری کەلەکە بەو ئازارە دەگوترێت کە دەکەوێتە بەشی ناوەڕاست بەرەو خواری هەردوو لاتەنیشتەکانی بڕبڕەی پشت و خوار کۆتا پەراسووەکان
ئەم شوێنە لە قوڵایی دا جێگەی نیشتەجێبوونی گورچیلەکان و کۆمەڵێک ئەندامی گرنگی دیکەیە.

🔻چی لەم شوێنەدایە ؟

• گورچیلەکان | ڕژێنی سەرگورچیلەکان | کۆڵۆن و ڕیخۆڵە باریکە | ماسولکەی پشت پەراسووەکان | چەوری و پێست ..هتد

⚠️لەم کاتانەدا سەردان بکە :

1. ئازاری بەردەوام و بێزارکەر
2. ئازاری توند و بەشەپۆل (بێت و بڕوات)
3. بوونی خوێن لە میزدا
4. ئازاری کەلەکە لەگەڵ کزانەوەی میز
5. لەرز و تا و بێهێزی
6. ڕشانەوە و دڵ تێکەڵاتن
7. ئازاری کەلەکە و خوێن لەمیزدا پاش بەرکەوتنی زەبر !
8. هەبوونی هەستی میزکردن لەکاتی ئازاری کەلەکە
9. پێشتر ئەزموونی بەردی گورچیلە و ئازاری گورچیلەت هەبێت ..

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

🔹دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی دووشەم سێشەم پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

#کەلەکە #گورچیلە #گورچیلەکان #ئازار #ئازاری

💢 پەری بڕ یان (هایپۆسپادیاس) بەو کونی میزە دەگوترێت کە لەشوێنی ئاسایی خۆی خوارتر کراوەتەوە لە چووکدا..کونی میزی ئاسایی ل...
29/08/2026

💢 پەری بڕ یان (هایپۆسپادیاس) بەو کونی میزە دەگوترێت کە لەشوێنی ئاسایی خۆی خوارتر کراوەتەوە لە چووکدا..

کونی میزی ئاسایی لە کوڕدا لەسەری چووک دا دەکرێتەوە، بەڵام لە حاڵەتی پەریبڕدا لەخوارتر دەکرێتەوە و گرفتی میزکردن و هەوکردن درووست دەکات و ڕەنگە لە داهاتوودا کێشەی وەچەخستنەوەش درووست بکات ..

جۆری پەری بڕ بەپێی دووری کونی میز لەسەری چوکەوە دەگۆڕێت هەندێ جار نزیکە لەشوێنی ئاسایی یەوە و هەندێ جار زۆر لەخوارەوەیە و دەگاتە بنە ڕەگی چووک لەنێوان تورەکەی گون دا !

پێویستە ئەو کوڕانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە سوننەت (خەتەنە نەکرێن ) چونکە لە نەشتەرگەریی چاکردنەوەی شوێنی کونی میز بەرەو شوێنی خۆی کەڵکی لێ وەردەگیرێت و پێی درووست دەکرێتەوە ، ئەگەر سونەتیان بۆ بکرێت دواتر نەشتەرگەری سەخت دەبێت و تووشی کورتهێنانی دەکات

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

🔹دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی دووشەم سێشەم پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

#نەشتەرگەری #پەریبڕ #خەتەنە #سوننەت

هەندێ جار بە بۆن هەستی پێ دەکرێت !    حاڵەتی لاڕەشەی فۆرنیەر حاڵەتێکی مەترسیدارە و زیاتر تووشی کەسانی بەتەمەن و ئەوانە د...
27/08/2026

هەندێ جار بە بۆن هەستی پێ دەکرێت !

حاڵەتی لاڕەشەی فۆرنیەر

حاڵەتێکی مەترسیدارە و زیاتر تووشی کەسانی بەتەمەن و ئەوانە دەبێت کە شەکرەیان هەیە و تیایدا پێست و شانەکانی ناوگەڵ و بن ڕان دادەڕزێت

تووشی #پیاوان و #ئافرەتان یش دەبێت، بەتایبەت ئەوانەی کە تەمەنیان زۆرە و ناتوانن وەک پێویست خزمەتی خۆیان بکەن یاخود خزمەت بکرێن یانیش پشتگوێ دەخرێن
بەشێکی زۆر لەوانە شەکرەیان هەیە یاخود کێشەی سڕبوونی دەمارەکانی دەوری کۆم و ناوگەڵیان هەیە، داڕزان و کێم و پرتوکانی پێست و چەوری و ماسولکەی ناوگەڵ و دەوری کۆم لە ناسەرەوەکانیەتی..
بەهۆی کۆبوونەوەی کۆمەڵێک بەکتریا ڕوودەدات پێکەوە بەتایبەت ئەوانەیان کە گاز بەرهەمدەهێنن ! نەخۆشانی شەکرە پشکی شێریان بەردەکەوێت بەتایبەت ئەگەر شەکرەکەیان کۆنترۆڵ نەبێت و فەرامۆش کرابێت، هەندێ کاتیش ئەم نەخۆشیە لە پاش نەشتەرگەری بن ڕان و کۆم و ناسۆر ڕوودەدات ئەگەر برینەکەی وەک پێویست برینپێچیی و تەداوی بۆ نەکرێت !

نەخۆشیەکە زۆربەخێرایی بڵاودەبێتەوە و پێست و شانەکان ڕەش دەکات و بۆنی داڕزان بڵاودەکاتەوە ، لە باشترین حاڵەتدا ڕێژەی مردن دەگاتە سەدا ٤٠ ی ئەوانەی تووش دەبن
زوو دۆزینەوەی ئەگەری ڕزگارکردنی ژیان زیاد دەکات ..

🔹دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی دووشەم سێشەم پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

#فۆرنیەر #لاڕەشە #داڕزان #شەکرە #ڕەشبوونەوە

🔹دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان ◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی ل...
23/08/2026

🔹دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی دووشەم سێشەم پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

​ #دکتۆر #نەبەز #سیوەیلی

18/08/2026

ئەم مامە بەڕێزە ماوەی چوار ساڵە گرفتی میزکردن و باریک بوونەوەی میزی هەیە و بەفشار و زەخت میز ئەکات، سەرەڕای وەرگرتنی دەرمانێکی زۆر سوودی نەبینیوە، پاشمیزی هەیە و میزەڵدانی بەتاڵ نابێت، سەردانی زۆر نەخۆشخانە و سەنتەری کردووە و تا ئێستا گرفتەکەی حەل نەبووە ...
نازوورمان بۆکرد و نەتیجەی نازوورەکە لە ڤیدۆکە ببینن !

بەهیوای سەلامەتی

دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی دووشەم سێشەم پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

​ #پرۆستات #پرۆسات #پروستات #البروستاتا #بروستات
#پرۆستات #البروستات #پرۆسات

11/08/2026

🔹[ چۆن بزانم گەورەبوونی پرۆستاتم هەیە و ئەگەرەکانی بەدەمەوە نەهاتنی نیشانەکانی پرۆستات چین ؟] :

بەهیوای سەلامەتی

دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی یەکشەم تا پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

​ #پرۆستات #پرۆسات #پروستات #البروستاتا #بروستات

Disclaimer: This is medical education

06/08/2026

🔹[ ئەگەر هەستت نەکرد گوێت بۆ ئەگیرێت کەوایە بۆ شوێنێکی هەڵە هاتوویت ] :

خوشک و برای بەڕێز
کاتێک سەردان دەکەیت بێ دوودڵی
چ شتێک بێزاری کردوویت باسی بکە
تەنانەت ئەو شتانەش کە ڕەنگە ڕووت نەیەت باسیان بکەیت
ئەگەر سوودت لە دەرمانەکان نەبینیوە باسی بکە
ئەگەر ئازار و کێشەیەکی نوێت بۆ پەیدا بووە باسی بکە
ئەگەر توانای کڕینی دەرمان و ئەنجامدانی پشکنینت نیە هاوکارت دەبین

بەهیوای سەلامەتی

دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی یەکشەم تا پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

​ #دکتۆر #نەبەز #سیوەیلی

Disclaimer: This is medical education

04/08/2026

🔹[ لە ڕابردووا بە ئەنجامدانی برینێکی گەورە دەردەهێنرا ] :
بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا زۆر بە ئاسانتر و باشتر ئەم کارە
بە نازووری نەرم و لێزەر دەکرێت

بەهیوای سەلامەتی

دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

◼️دکتۆرا ( بۆرد ) ی عەرەبی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ دکتۆرا ( بۆرد ) ی عێراقی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەرۆ
◼️ بەکالۆریۆس لە پزیشکیی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
◼️ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی گورچیلە و میزەڕۆ _ وڵاتانی عەرەبی

🔹️ نەشتەرگەری و نازووری پرۆستات و میزەڵدان
🔹️ نەشتەرگەری و نازوور و لێزەر بۆ بەردی گورچیلە و ڕارەوەکانی میز
🔹️ چارەسەری گرفتەکانی نەزۆکی و لاوازی سێکسیی پیاوان
🔹️ چارەسەری گرفتە زگماکیەکانی گورچیلە و میزەرۆ و ناوچەی زاوزێ ی منداڵان

◾️ سلێمانی : ( رۆژانی شەممە ) میران ستی _ پۆلیکلینکی نۆرین

☎️ 07706208686 / 07506108686

◾️ هەڵەبجەی شەهید: (رۆژانی یەکشەم تا پێنج شەم) کۆمەڵگەی پزیشکیی بەخشین
☎️07511817571 / 07733517571

​ #بەردی #گورچیلەکان #نازوور #نازور #گورچیلە

Disclaimer: This is medical educational content. It may contain sensitive images. Viewer discretion is advised

Address

Sulaimaniya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Nabaz Siwaily دکتۆر نەبەز سیوەیلی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share