17/05/2026
ئەگەر چارەسەر بۆ نەخۆشی دەردە پاشا Gouty arthritis (داء النقرس)(داء الملوك )وەرنەگیرێ چی رودەدات ؟
دەردە پاشا (داء الملوك )يةكێکە لە نەخۆشیە رۆماتیزمیەکان ، لە کاتێک کە ترشی یوریا بەشێوەیەکی ھاوسەنگ لە خوێنی ھەموو کەسێک ھەیە کە وەک دژە ئۆکسید کاردەکات و سودی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ بەڵام لە کاتێک رێژەی ئەم ترشە لە خوێن زیاد بکات لە ئەنجامی چەند ھۆکارێک لەوانە
١- زیاد بوونی کێشی لەش
٢- خواردنی گۆشتی سوور خواردنە ئاویەکان بەرێژەی زۆر
٣- خوارنەوەی مادە کحولیەکان
٤- بونی گرفت و نەخۆشی لە گورچیلەکان
٥- وەرگرتنی ھەندێ جۆری دەرمان
٦- بەرزبوونی فشاری خوێن نەخۆشی دڵ بەرزبوونی چەوری لە لەش
٧- ئێکچون لە دەردانی ھەندێ لە ئەنزیمەکان و ھۆرمۆنەکان
٨-چەند نەخۆشیەکی خوێن
دەبێتە ھۆی نیشتنی خوێ ی (یوریک ئەسید)
لە
جومگە ،
گورچیلە
لە ژێر پێست کە وەک گرێ بەدیار دەکەوێ(Tophi)
کە ئازار سوربوونەوە ھەوکردن لە جومگەی قاچ بە گشتی و (پەنجەی گەورەی پێ )به تایبەتی رودەدات .
وە بۆ دەست نیشان کردن و پێدانی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشیە دەردە پاشا (داء النقرس)چەند پێوەرێکی تایبەت ھەیە کە لە لایەن پزیشکی جومگەو رۆماتیزمەوە دیاری دەکرێ .
واتا تەنھا بە نەخواردنی گۆشتی سور ناتوانرێ ئەم نەخۆشی یە چارەسەر بکرێ
بۆیە ھەر نەخۆشێک لە دو جار زیاتر توشی ئەم گرفتە بێت
یان گرفتی گورچیلەی ھەبێ ئەوە پێویستە چارەسەر وەربگرێ .
چارەسەر وەرنەگرتن یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی
١- داخوران و شکست بوونی جومگە
٢- بێھێزبوون و لە کارکەوتنی گورچیلە کە گرفتێکی زۆر گەورەیە
تێبینی /
١- لە کاتێک کە تەنھا رێژەی یوریک اسد لە خوین بەرزە و ھیچ نیشانەیەک لە جومگەو گورچیلە نی یە ئەوە پێویستی بە چارەسەری دەردە پاشا نی یە .
٢- ماوەی پێدانی چارەسەرەکان بە گوێرەی تینی ھەوکرن، تەمەنی نەخۆش ، بوونی نەخۆشی درێژ خایەن لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر جیاوازە
٣- خواردنی پاقلەمەنی یەکان و روەکیەکان کاریگەرێکی ئەوتۆی نی یە لەسەر بەرزبوونی رێژەی یوریک اسید وەک پیشتر کە باو بوو.
د.چرا کاوە حەوێزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم و شیاندی پزیشکی