FM Agency

FM Agency پاشا

‎ئەو فاکتەرانەی دەبنە هۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان:‎۱. سکپڕی و شیردان‎۲. دابەزاندنی کێشی زیاد‎۳. بەکار...
31/05/2023

‎ئەو فاکتەرانەی دەبنە هۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان:
‎۱. سکپڕی و شیردان
‎۲. دابەزاندنی کێشی زیاد
‎۳. بەکارهێنانی حەبی دژە سکپڕی
‎٤. بەکارهێنانی ئامێری ناو منداڵدان
‎٥. ئاگادارکردنەوەی پزیشک لە هەر خوێن بەربوونێکی نائاسایی
٦. وەرزشکردن و کەمکردنەوەی خواردنی ناتەندروست



د.ئاهەنگ دژوار خالد Dr.Ahang Dizhwar khalid

باسی دۆخی تەندروستی ئاوارەکان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی KTV بە میوانداری قاسم عزیز سەرۆکی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی تاوتوێ...
26/08/2022

باسی دۆخی تەندروستی ئاوارەکان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی KTV
بە میوانداری قاسم عزیز سەرۆکی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی تاوتوێی بارودۆخی تەندروستی نێو کەمپی ئاوارەکان و چالاکی و پلانی داھاتووی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی کرا

پاکێجە جیاوازەکانی پشکنینی گشتیبۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیت، تۆ یەکێکیان ھەڵبژێرەئێستا لە تاقیگەی پزیشکی تۆبێ دوو دڵی پ...
10/08/2022

پاکێجە جیاوازەکانی پشکنینی گشتی
بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیت، تۆ یەکێکیان ھەڵبژێرە
ئێستا لە تاقیگەی پزیشکی تۆ
بێ دوو دڵی پشکنینەکانت بکە

پاکێجی سلڤەر ٢٣ پشکنینی گشتی بە ٢٩ ھەزار دینار
پاکێجی زێڕین ٣٣ پشکنینی گشتی بە ٣٨ ھەزار دینار
پاکێجی ئەڵماس ٥٠ پشکنینی گشتی بە ٤٤ ھەزار دینار

ئێستا دەتوانن سەردانمان بکەن
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلە
07506240001
ناونیشان: ٤٠م نزیک فولکەی حەی شورتە

#پزیشکی #تاقیگە # #پشکنین #مختبر #مختبرات #دکتۆر #مجمع #کۆمەڵگا #ھەولێر #دەروونی #منداڵان #دڵ #ئافرەتان #گورچیلە #سۆنار #دەرمانخانە

پاکێجە جیاوازەکانی پشکنینی گشتیبۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیت، تۆ یەکێکیان ھەڵبژێرەپاکێجی سلڤەر ٢٣ پشکنینی گشتی بە ٢٩ ھەز...
12/06/2022

پاکێجە جیاوازەکانی پشکنینی گشتی
بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیت، تۆ یەکێکیان ھەڵبژێرە
پاکێجی سلڤەر ٢٣ پشکنینی گشتی بە ٢٩ ھەزار دینار
پاکێجی زێڕین ٣٣ پشکنینی گشتی بە ٣٨ ھەزار دینار
پاکێجی ئەڵماس ٥٠ پشکنینی گشتی بە ٤٤ ھەزار دینار
ئێستا لە تاقیگەی پزیشکی تۆ
بێ دوو دڵی پشکنینەکانت بکە
ئێستا دەتوانن سەردانمان بکەن
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلە
07506240001
ناونیشان: ٤٠م نزیک فولکەی حەی شورتە
#پزیشکی #تاقیگە # #پشکنین #مختبر #مختبرات #دکتۆر #مجمع #کۆمەڵگا #ھەولێر #دەروونی #منداڵان #دڵ #ئافرەتان #گورچیلە #سۆنار #دەرمانخانە See less

فریشتە بەرگ سپییەکانی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی
29/04/2022

فریشتە بەرگ سپییەکانی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی

11/04/2022

ئەم پاکێجی داشکاندنە تەنیا بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆزە
خەمت نەبێت.. پاکێجی تایبەتی پشكنینی گشتی ئێمە پڕ کوالێتی و هەرزانترینە..
سەیری نرخەکان مەکە و ئاگاداری کوالێتیش بە..
ئێستا لە ماڵی پزیشكی تۆ.. داشکاندنی ٦٥% لەسەرجەم نرخەکانی تاقیگە کراوە..
هەموو کەسێك دەبێت ساڵانە جارێك پشكنینی گشتی بکات..
ناونیشانی ماڵی پزیشكی تۆ..
هەولێر، شەقامی ٤٠ مەتری نزیک فولکەی حەی شورتە، تەنیشت کاتب عەدلی برایەتی
ژمارەی مۆبایل: 07506240001- 07503034490

پاشا

زۆرترین ئەو پرسیارانەی کە لە پزیشکی گورچیلە دەکرێت دەربارەی خواردن!!من وەک پزیشکێکی پسپۆری گورچیلە و میزەڕۆ دەمەوێت وەڵا...
21/02/2022

زۆرترین ئەو پرسیارانەی کە لە پزیشکی گورچیلە دەکرێت دەربارەی خواردن!!

من وەک پزیشکێکی پسپۆری گورچیلە و میزەڕۆ دەمەوێت وەڵامی چەند پرسیارێکی باو بدەمەوە کە ڕۆژانە لە کلینیکەکەم لەلایان خەڵکەوە لێم دەپرسن دەربارەی خواردن،

* چ خواردنێک بۆ گورچیلە خراپە؟
* چ خواردنێک بۆ گورچیلە باشە؟
* من گورچیلەم بەرد و ڕەمل دروست دەکات چ خواردنێک نەخۆم باشە؟
لا ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارانە پەیوەستن بە یەکەوە، لە وەڵامی پرسیاری (چ خواردنێک بۆ گورچیلە خراپە؟) ئەگەر گورچیلەت ھیچ کێشەی نەبێت وە ھیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنت نەبێت (وەک شەکرە و زەخت) ئەوە ھیچ شتێکی سروشتی زیان بە گورچیلە ناگەینێت جگە لە ( دەرمان و گیادەرمان - پرۆتیناتی لەشجوانی گەر بەڕێژەکی زۆر بێ) بەڵام ئەگەر نەخۆشیت ھەبوو بۆ نموونە نەخۆشی شەکرەت ھەبوو ئەوە ھەر خواردنێک شەکرەت بەرزکاتەوە کاریگەری خراپی لەسەر گورچیلە دەکات ھەمان شت بۆ زەختیش تەواوە ئەگەر نەخۆشی زەختت ھەبوو ئەوە ھەر خواردنێک زەختت بەرزکاتەوە ئەوە بۆ گورچیلەکانت خراپە.
بۆ وەڵامی پرسیاری (چ خواردنێک بۆ گورچیلە باشە؟) بە شێوەیەکی گشتی زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی بۆ گورچیلەیەکی تەندروست پێویستە چونکە گورچیلە حەز دەکات کاری پاڵاوتنی خوێن بکات بۆ خوێنێکی پر ئاو و شل.

بۆ وەڵامی (من گورچیلەم بەرد و ڕەمل دروست دەکات چ خواردنێک نەخۆم باشە؟)، زۆربەی ھەرە زۆری بەرد و ڕەملی گورچیلە دوو جۆرن یان کالسیوم ئۆگزالەتە ٨٥٪ وە یان یوریک ئەسیدە ١٠٪ بۆیە ئەو کەسانەی کە کێشەی بەردی گورچیلەیان ھەیە دەبێت خۆپارێزی بکەن لەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆری ئۆگزالەیت و یوریک ئەسیدی تێدایە وەک؛
١. ھەموو جۆرە گۆشتێک.
٢. خواردنەوە گازێکان.
٣. چەرەزات.
٤. رێواس.
٥. سپێناخ.
٦. چای ڕەش.
٧. شوکوڵاتە و کاکاو.
٨. شەوەندەر.
٩. چپسی پەتاتە.

بە شێوەی گشتی بۆ پاراستنی گورچیلە لە بەرد و ڕەمل پێویستە:
١. ئاو زۆر بخۆیتەوە.
٢. ڕێژەی خوێ لە خواردن کەمکرێتەوە.
٣. میزکردنت ڕانەگری واتا ھەرکاتێ ھەستتکرد میزتدێت میزڵدانت بەتاڵکەی.

بە ھیوای لەش ساخی بۆ ھەموو لایەک..

دکتۆر ⁄ احمد عبدالحميد جاف
پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ

13/02/2022
چی بخۆم بۆ مێشکم باشە؟ئەگەر هەموو ئاوی ناومێشکت دەربکەیت و شی بکەیەوە بۆ پێکهاتەکانی، دەزانی لەچی پێکهاتووە؟زۆربەی کێشی ...
08/02/2022

چی بخۆم بۆ مێشکم باشە؟

ئەگەر هەموو ئاوی ناومێشکت دەربکەیت و شی بکەیەوە بۆ پێکهاتەکانی، دەزانی لەچی پێکهاتووە؟

زۆربەی کێشی مێشکت دوای دەرهێنانی ئاو لەچەوری پێکهاتووە، بەشەکانی دیکە لە پڕۆتین و ترشە ئەمینییەکان و پێکهاتەکانی دیکەی خۆراک (Micronutrients) و کاربۆهیدراتەکان پێکهاتووە. و هەریەک لەو پێکهاتانە کاریگەری تایبەت بەخۆی هەیە

لەسەرکارکردن و گەشەکردنی مێشک و بیرکردنەوە و تێروانیەکانیش.

پاڵەوانەکانی مێشک ئۆمێگا ٣ و ئؤمێگا ٦ ن. ئەو چەورییانە کە ڕێگری دەکەن لە نەخۆشییەکانی پووکانەوەی مێشک، دەبێت لە خورادنەوەکانەوە بەدەستی بهێنین. بۆیە خواردنی گوێز و بادەم و ماسی چەور وەکو سەلەمۆن زۆر گرنگە بۆ دروستکردن و هێشتنەوەی دیواری خانەکانی کۆئەندامی مێشک. ئەوەشمان بیر نەچێت کە هەرچەندە ئۆمێگاکان چەوری سوود بەخشن، زیادەڕۆیی لەچەورییە تێرەکان لەوانەیە کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستیت جێبهێڵن.

لەهەمان کات داپرۆتینەکان و ترشە ئەمینییەکان بەردی بناغەی خۆراکن بۆ گەشەی خانەکان و کاردەکەن سەر ئەوەی کە چۆن هەڵسوکەوت بکەین و هەستەکانمان چۆنبن !

ترشە ئەمینییەکان ماددەی بنچینەییان تێدایە بۆ دروستکردنی گوێزەرەوە دەمارییەکان (کە زۆر جار بەهەڵە پێی دەڵێین هۆڕۆمۆنەکان) کە بەرپرسن لە خەو و باری دەروونی و ئاگایی و تەرکیز و ئاسوودەیی. پێکهاتەکانی ناو خورادنت لەوانەیە ببنە هۆکاری دەردانی نۆرئێپینیفرین، سیڕۆتۆنین، دۆپامین یان ئۆگزیتۆسین کە بریتین لە گویزەرەوەی دەماری و کار دەکەنە سەر فرمانە جیاوازەکانی مێشک. بەڵام ئەوە بزانە بابەتەکە ئاڵۆزترە لەوەی هەر وا بەسادەیی باسی بکەین.

دژۆئۆکسێنەکان ناو سەوزە و میوەکان یارمەتی مێشک دەدەن بۆماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێی (Free Radicals)ەکان بکەن کە دەبنە هۆکاری داڕوخانی خانەکانی مێشک.

ڤیتامیەکان بەتایبەت بی٦ و بی ٩ و ب١٢ یارمەتی مێشک دەدات بۆ بەهێزبوون و هێشتنەوەی توانای کارکردنی لەتەمەنێکی گەورەش. پێکهاتەکانی دیکەی وەک (زینک، مس، ئاسن، سۆدیۆم) زۆر گرنگن بۆ مێشک و هێشتنەوەی توانای مێشك لە ئاستێکی بەرز و رێگری دەکەن لە پیربوونی مێشک.

بۆ ئەوەی مێشک بەدروستی ئیشبکات و بەتەواوی سوود لەو پێکهاتانە وەربگرێت، پێویستی بە وزە هەیە، وزەیەکەی زۆریش. لەکاتێکدا مێشک تەنها لەسەدا ٢ ی کێشی لەش بەکاردەهێێت، بەڵام تاڕاددەی سەدا ٢٠ی وزەی دەستکەوتوو بۆ مێشکە و زۆربەی ئەو وزەیەش لە کاربۆهیدراتەکان وەردەگرێت.

وەک دەزانن کاربۆهیدراتەکانیش بە سێ شیواز هەن (نیشاستە و شەکر و فایبەر). خورادنەکانی کە ڕێژەی (گلایسیمیک ئیندێکس) یان بەرزە، وەکو نانی سپی و برنج دەبنە هۆکاری دەردنی ڕێژەیەکی زۆر و خێرای شەکر بۆناو خوێن و دواتریش بەخێرایی کەم دەبنەوە، لەگەڵیشیان دا، تەرکیز و خولقیش کەم دەبێتەوە. لەلایەکی دیکەوە ئەوانەی کە هێواشتر شەکر دەردەدەنە ناو خوێن، رێژەیەکی جێگیر لە کاربۆهیدرات لە خوێن دا دەهێڵنەوە.

بۆ ئەوەی مێشک بە دروستیی ئیش بکات لە هەموو روویەکەوە، ئاگاداربوون و وەرگرتنی ئەو پێهاتە خۆراکییانە بەدروستی زۆر پێویستە.

ئەمجارە ئەگەر ویستت هەرشتێک بخۆیت، بزانە بۆ مێشکت باشە یان نا؟ کام لەم ماددانەی تێدایە و چۆن کاریگەری هەیە؟

د. محەممەد قادر خۆشناو
پزیشكی نەخۆشییە دەروونییەکان

جوانکاری ئارین
02/02/2022

جوانکاری ئارین

با چیدیکە تەندروستیی منداڵەکەت خەمی تۆ نەبێت..ئێستا نۆڕینگەی دکتۆر سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە ما...
31/01/2022

با چیدیکە تەندروستیی منداڵەکەت خەمی تۆ نەبێت..
ئێستا نۆڕینگەی دکتۆر سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە ماڵی پزیشکی تۆــیە.
تەندروستی منداڵەکانتان بە ئێمە بسپێرن..
دکتۆر سۆران، ئەندامی ئەکادیمیای ئەوروپی نەخۆشییەکانی منداڵانە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بوارەکە..
لە ئێستاوە ناوتان تۆماربکەن..
ماڵی پزیشکی تۆ.. هەولێر ٤٠ مەتری، نزیک فولکەی حەی شورتە، تەنیشت کاتب عەدلی برایەتی
بۆ ناونووسین پەیوەندی بکەن..
07507413136
07822604469

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 14:00 - 00:00
Tuesday 14:00 - 00:00
Wednesday 14:00 - 00:00
Thursday 14:00 - 00:00
Friday 14:00 - 00:00
Saturday 14:00 - 00:00
Sunday 14:00 - 00:00

Telephone

07500

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when FM Agency posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share