دێسکی تەندروستیی کەناڵ8 تەندروستی لە واتە فراوانەکەیدا دەبینێت، تەندروستبوون هێمای ئاسوودەیی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتیی مرۆڤە. ئێمە تەنیا نەخۆشی نابینین، بەڵکو مرۆڤ دەبینین.
تەندروستیی کەناڵ8 کار لەسەر ئەو دەستپێشخەرییە زانستی و تەکنەلۆجییانە دەکات کە وەرچەرخانی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا دەکەن و خزمەت بە مرۆڤایەتی و ژینگە دەکەن.
تەندروستیی کەناڵ8 لەسەر بنەمای یەکتەندروستی کاردەکات، واتە ناتوانین تەندروست بین، ئەگەر لە خەمی ژینگە و زیندەوەرانی دیکەشدا نەبین.
بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە، بنەمای نەگۆڕمان زانستی پزیشکیی مۆدێرنە و لەڕێگەی میدیایەکی پیشەیی و سەردەمییەوە بەوپەڕی خێرایی و وردییەوە پەیامە زانستییەکانمان دەگەیەنین.
رێگە راستەکە، رێگە تەندروستەکەیە