Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA
Directions Contact the business

Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA Kurdistan - Germany Friendship Association / KGFA Vision of the Association:
1. Working for improving and enhancing the abilities of women in different areas.
5.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا :- تاکە کۆمەڵەی قانونی و یاسایی و فەرمیە لە هەرێمی کوردستان.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانی :-مۆلەتی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان وەرگرتووە لە سالی ۲٠۱٥ .

پێناسەی کۆمەڵە :- بریتیە لە دەمەزراوەیەکی فەرمی و ناسیاسی، بێ لایەن کار دەکات بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانی گەلی کوردستان لە گەل گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە زۆربەی بوارە جیاجیاکاندا .
ئامانجی کۆمەڵە :-
۱ـ كار دەكات بۆ پتەو كردن و دروست كردنی پەیوەندی نێوان هەر دوو نەتەوە و گەلانی كوردستان و ئەلمانیا-ئەوروپا لە سەر ئاستی کلتوری و رۆشنبیری و زانستی و کۆمەلایەتی و تەندروستی .
۲ـ ناساندنی ناسنامەی میللەتی کورد و دۆزی رەوای نەتەوەکەمان بە گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا .
۳ـ بنیادنان و بەهێز کردنی پەیوەندیەکی باش و چالاك لە گەل دامەزراوەیەکانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپادا .
٤ـ هاوکاری کردن و پشتگیری کردنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کار و چالاکی مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی لە ئەوروپا .
٥ـ هاوکاری و کارئاسانی کوردستانیەنی نیشتەجی ئەوروپا .
٦ـ زەمینە خۆش دەکەین بۆ ئەو دامەزراوە ئەوروپانەنی کە ئارەزوو دەکەن سەردانی کوردستان بکەن بۆ کاری مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی و ئاشنا بوون بە سروشتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و کار ئاسانیا پێشکەش دەکەین .
عیراق/ ھەرێمی کوردستان-ھەولێر

—————-

Kurdistan-Germany Friendship Association

Kurdistan and Europe -Germany Friendship Association is certified by Kurdistan Regional Government Ministry of Interior (MOI), depending on both articles number (7,8), law number (18) in (1993) of the associations with consideration of lawful conditions number (——) on (25/3/2015), The Kurdish-German Friendship Association is the only officially recognized association in the autonomous region of Kurdistan-Iraq. Our association contains numerous Members and volunteers who are working to serve the community and Kurdistan, and we have professional members who are working for running the work of the association in both Kurdistan and Europe-Germany. We have had different activities from the beginning of the association’s establishment, better and more activities are planned to be done in Kurdistan and Iraq through your respective organisation. Note: Association: Association is a non-governmental non-political institution that works for a better network and serving Kurdistan and Iraq and Europe in different areas. A better network with other nations abroad through cultural, educational, science, social, health and tourism.
2. Making a strong network with other associations, canters, and organizations inside and outside Iraq and Europe.
3. Facilitating the associations and organizations coming from abroad to run their activities inside Iraq and Europe.
4. Helping and serving children in different areas.
6. To recognize / look through the affirmations of the Kurds and the legitimizations of the people in Europe nearby.
7. For the establishment of a contact with the Europe organizations, centers and also the associations and would strengthen the contact with the authorities. 8. For the support and help of the Kurdish deputies to Europe for all civil work.
9. To help and simplify the work of the Kurds who migrate and live in Europe. Number of the members is 185 members, 103 of them male and 82 of them are female, The members in Association all volunteer . Our members are with different background, religion and political believes from different classes. Our association contains Seven (7) departments, which are: Sport, science, social( children-woman), education and art and Media, and each department has its head of the department and structure. Iraq/ Kurdistan Regional- Erbil

(( بنەما و ستراتیژییەکانی پیشەیی بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار  ))کۆمەلەکەمان .کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا  بە هەمە...
29/10/2026

(( بنەما و ستراتیژییەکانی پیشەیی بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار ))
کۆمەلەکەمان .کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا بە هەمەهەنگی لە گەل پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست ، هەستاوین بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ قوتابیانی پەیمانگە .
​ئامانج لە سیمینارەکە ئاشناکردنی زیاتری قوتابیان بوو بە لێهاتوویی و ڕێگاکانی ئامادەسازی بۆ چوونە نێو بازاڕی کار و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی پیشەیی سەرکەوتوو.

سمینارەکە لە لایەن مامۆستای زانکۆ ( رێدار عزالدین کانبی عبداللە ) پێشکەش کرا ، لە ژێر ناونیشانی ( بنەما و ستراتیژییەکانی پیشەیی بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار )

زۆر سوپاسی ( م. ئامانج يونس عثمان ) سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی پەیمانگە وا سوپاسی هەموو مامۆستایانی پەیمانگە دەکەین کەوا هاوکار و ماندوو بوون بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکە .

لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس وپێزانین پێشکەشی مامۆستای زانکۆ ( رێدار عزالدین کانبی عبداللە ) .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا

24/10/2026
لە چوارچێوەی کارو چالاکییە زانستی و هۆشیارییە تەندروستییەکاندا، نوێنەرایەتی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەڵمانیا – لقی ...
21/10/2026

لە چوارچێوەی کارو چالاکییە زانستی و هۆشیارییە تەندروستییەکاندا، نوێنەرایەتی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەڵمانیا – لقی زاخۆ ، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی ناحکومی ڕواندز ، سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی « ئینعاشی دڵ و سییەکان (CPR) بۆ گەورەساڵان و منداڵان » بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی پەیمانگەکە ئەنجام دا.

ئەم سیمینارە لەلایەن پەرستاری خاوەن ئەزمون بەشی (HDU) لە نەخۆشخانەی زاخۆ ، خاتوو ( بیریڤان عبدالحکیم )پێشکەش کرا. لە ماوەی سیمینارەکەدا، گرنگیی ڕێکارەکانی فریاکەوتنی پزیشکی، شێوازی ئەنجامدانی ئینعاشی دڵ و سییەکان بۆ گەورەساڵان و منداڵان، و ڕۆڵی ئەم زانیارییانە لە پاراستنی ژیان و کەمکردنەوەی مەترسییەکان خرانەڕوو.

لە کۆتاییدا، سوپاس و ڕێزی خۆمان پێشکەشی خاتوو ( بیریڤان عبدالحکیم )، بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگەی ڕواندز و هەموو ئەندامانی کۆمەڵە دەکەین، بۆ هاوکاری و پشتیوانییان لە سەرکەوتنی ئەم چالاکییە زانستییەدا.
پێکەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری، بەهێزکردنی تواناکان و پاراستنی ژیان.

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا

(( بنەما و ستراتیژییەکانی پێویست بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار  ))کۆمەلەکەمان .کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا  بە هەمە...
19/10/2026

(( بنەما و ستراتیژییەکانی پێویست بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار ))
کۆمەلەکەمان .کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا بە هەمەهەنگی لە گەل پەیمانگەی نیشتیمانی تەکنیکی هەولێر ، هەستاوین بە ئەنجامدانی سیمینارێک ،هەنگاوێکی گرنگ و بەسوودە بۆ دەرچووی قوتابیانی پەیمانگە ، ئەم سیمینارە تەنها سیمینار و ڕاهێنان نییە، بەڵکو هەنگاوێکی کرداریی زۆر گرنگە بەرەو بەهێزکردنی بنەماکانی ئابووریی خێزان و رۆشنبیری وا ڕەخساندنی دەرفەت بۆ قوتابیان تا بتوانن توانستەکانیان لە بازاڕی کاردا بسەلمێنن ،

سمینارەکە لە لایەن مامۆستای زانکۆ ( رێدار عزالدین کانبی عبداللە ) پێشکەش کرا ، لە ژێر ناونیشانی ( بنەما و ستراتیژییەکانی پێویست بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار )

لە کۆتایی خوڵەکەشدا سوپاس وپێزانین پێشکەشی مامۆستای زانکۆ ( رێدار عزالدین کانبی عبداللە )
زۆر سوپاسی بەرێوەبەر و مامۆستایانی پەیمانگەی نیشتیمانی تەکنیکی هەولێر دەکەین کەوا هاوکار و ماندوو بوون بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکە .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا

لە درێژەی چالاکییە بەردەوامەکانماندا بۆ خزمەتکردنی وەرزی خوێندن و پاڵپشتیکردنی قوتابییە خۆشەویستەکان، کۆمەڵەی دۆستایەتی ...
18/10/2026

لە درێژەی چالاکییە بەردەوامەکانماندا بۆ خزمەتکردنی وەرزی خوێندن و پاڵپشتیکردنی قوتابییە خۆشەویستەکان، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا (KGFA) بە هەماهەنگیی لەگەڵ لێژنەی ناوچەی شەقڵاوەی ی.ق.ک، سیمینارێکی پەروەردەیی لە (ئامادەیی شەقڵاوەی کچان) بۆ قوتابیانی پۆلی (١٢)ی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی ئەنجامدا.
سیمینارەکە لەلایەن مامۆستای زانکۆ (ڕێبین کاکەمەم باوزی) پێشکەشکرا، بە ناونیشانی:
«ڕێکخستنی کات، دانانی خشتە و گرنگیی پێداچوونەوە»
لە سیمینارەکەدا تیشک خسترایە سەر چەند تەوەرێکی بنەڕەتی بۆ هاوکاریکردنی قوتابیان لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم قۆناغەدا، لەوانە:
* چۆنیەتی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کات بە شێوازێکی زانستی و تەندروست.
* هەنگاوە پراکتیکییەکانی دانانی خشتەیەکی خوێندنی گونجاو و کاریگەر.
* گرنگی و ڕۆڵی بنەڕەتیی پێداچوونەوە لە جێگیرکردنی زانیارییەکاندا.
لێرەوە، وەک کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی مامۆستای زانکۆ ( رێبین کاکەمەم باوزی) لە پایەی پێشکەش کردنی سیمینارەگە وا بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەڕێزی (ئامادەیی شەقڵاوەی کچان) دەکەین بۆ بەدەنگەوەهاتن و دابینکردنی زەمینەی گونجاو بۆ سەرخستنی ئەم چالاکییە.

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

کۆمەڵەکەمان، کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا بە هەماهەنگی لە گەل بەرێوەبەرایەتی راهێنان و پەرەپێدانی پەرەوردەی هەو...
30/09/2026

کۆمەڵەکەمان، کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا بە هەماهەنگی لە گەل بەرێوەبەرایەتی راهێنان و پەرەپێدانی پەرەوردەی هەولێر وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا لەسەر بابەتی ( هونەری ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی دیپلۆماسی )

لە ژێر ناونیشانی ((چۆنێتی رەفتارکردن لە شوێنی کار و بۆنە فەرمییەکان)) بۆ رێنماکاران و راهێنانەرانی قونابخانەکانەکانی سنوری پارێزگای هەولێر .

وۆرکشۆپێکە لە لایەن ( د. سامان سۆرانی ) راوێژکاری باڵا بۆ کاروباری سیاسی و دیبلۆماسی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وا بەرپرسی ناوەندی پێگەیاندنی دیپلۆماسی پێشکەشکرا .

( د. سامان سۆرانی ) بەوردی گرنگی پەیوەندی زمانی جەستە و رەفتارەکانی مرۆڤی شیکردەوە و کاردانەوەی ئەو هونەرەی بۆ ئامادەبوون باسکرد و بەریزبەندێکی مێژوویی ئەو کارامەییەی تێکەڵکێشی ژیانی رۆژانە و شوێنی کار و پۆلەکانی فێربوون کرد. پاشان بەپێی پێویست دەرفەت بە را‌هێنەران درا سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر بابەتەکە بخەنەڕوو.

زۆر سوپاسی ( د. سامان سۆرانی ) راوێژکاری باڵا بۆ کاروباری سیاسی و دیبلۆماسی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وا بەرپرسی ناوەندی پێگەیاندنی دیپلۆماسی لە پای ووتنەی وۆرکشۆپەکە ، وا هەروەها زۆر سوپاس مامۆستا ( دنیا طاهر محەمەد ) بەڕێوەبەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی هەولێر بۆ هەماهەنگی و رێکخستنی وۆرکشۆپەکە .

لە کۆتاییشدا سوپاس وێزانین لە لەلایەن د. هێمن عمر سەرۆکی کۆمەلە پێشکەشی د. سامان و مامۆستا دنیا کرا .

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

لە درێژەی کار و چالاکییەکانماندا کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا بەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی ناوچەی قوتابیان و لاوانی...
28/09/2026

لە درێژەی کار و چالاکییەکانماندا کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا بەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی ناوچەی قوتابیان و لاوانی هەریر
لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و هاوکاریکردنی قوتابیانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، سیمینارێکی ڕێنمایی و هۆشیاریی بەپێز بۆ قوتابیانی پۆلی (١٢)ی زانستی و وێژەیی لە قوتابخانەی ئامادەیی خانزادی کچان سازکرد.
سیمینارەکە لەلایەن (ڕێبین کاکەمەم باوزی - مامۆستای زانکۆ) پێشکەشکرا، بەناونیشانی:
((قوتابی سەرکەوتوو و داڕشتنی پلان و کات و خشتەی خوێندن))
لە سیمینارەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر:
🔹 گرنگیی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کات.
🔹 داڕشتنی پلانی سەرکەوتووانە و گونجاو بۆ خوێندن.
🔹 شێوازە نوێ و زانستییەکانی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بە بەرزترین ئەنجام.
ئامانج لەم چالاکییە، بەرزکردنەوەی ورە و ئاستی هۆشیاریی قوتابیان بوو تا بە دروستی و بەبێ جەنجاڵی دەروونی ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەکان ببەنەوە. لە کۆتاییشدا دەرگای پرسیار و ڕاوێژ بۆ قوتابیان کرایەوە و وەڵامی سەرنج و تێبینییەکانیان درایەوە.
ئێمە وەک کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا دووپاتی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی توێژی قوتابیان و لاوان لەپێناو دروستکردنی ئایندەیەکی پرشنگدارتر بۆ نیشتمانەکەمان.

راگەیاندی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

‌
#هەریر #پۆلی12 #سیمینار #پەروەردە

ئەم جارەیان ((هونەری ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی دیپلۆماسی ))کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا ۆرک شۆپ لە ژێر ن...
26/09/2026

ئەم جارەیان ((هونەری ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی دیپلۆماسی ))

کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا ۆرک شۆپ لە ژێر ناونیشانی ((چۆنێتی رەفتارکردن لە شوێنی کار و بۆنە فەرمییەکان)) بۆ رێنماکاران و راهێنانەرانی قونابخانەکانەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدات ،

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم ۆرک شۆپە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا و لێهاتوویی رێنماکاران و راهێنانەرانی لە بواری ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی دا ، وا لەو ۆرکشۆپەکەدا بەشداربووان زیاتر ئاشنا دەبن لە چۆنیەتی ڕەفتارکردنی دروست و پیشەیی لە شوێنی کار و بۆنە فەرمییەکان، و ناسینی بنەما سەرەتاییەکانی پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی بەڕێوەدەچێت.

ۆرک شۆپەکە لە لایان بەرێز ( دکتۆر سامان سۆرانی ) راوێژکاری باڵا بۆ کاروباری سیاسی و دیبلۆماسی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وا بەرپرسی ناوەندی پێگەیاندنی دیپلۆماسی پێشکەش دەکرێت .

رۆژی : دوو شەمە .
کاتژمێر : 9:45 ی بەیانی .
رێکەوتی : 28 / 9 / 2026 .

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەلمانیا

بەشداریپێکردنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا لە کۆنفرانسی هەرێمیی گەنجان بۆ کەشوهەوا (RCOY MENA 2026) لە نزوا - ...
21/09/2026

بەشداریپێکردنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا لە کۆنفرانسی هەرێمیی گەنجان بۆ کەشوهەوا (RCOY MENA 2026) لە نزوا - سەڵتەنەتی عومان .
جێگری نوێنەری لقی زاخۆی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا، ( زێرەڤان عومەر ) وەک نوێنەری کۆمەڵەکە بەشداری لە کۆنفرانسی هەرێمیی گەنجان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (RCOY MENA 2026) کرد، کە لە شارۆچکەی نزوا لە سەڵتەنەتی عومان بەڕێوەچوو.
لە بەشێکی ئەم ڕووداوە هەرێمییەدا، جەخت لەسەر ڕۆڵی گەنجان لە پەرەپێدانی چارەسەری دااهێنەرانەی سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە، هەروەها بەهێزکردنی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کرایەوە.
کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی تواناکانی گەنجان و دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان کۆمەڵگەکەمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

#زاخۆ #کەشوهەوا #گەنجان #ژینگە

سەردانی نوێنەرایەتی كۆمەڵە لە ئیدارەی سەربەخۆ زاخۆ .نوێنەرایەتی کۆمەڵەی لقی زاخۆ سەردانی پەیمانگەی ڕواندزی کرد، کە لەلای...
20/09/2026

سەردانی نوێنەرایەتی كۆمەڵە لە ئیدارەی سەربەخۆ زاخۆ .

نوێنەرایەتی کۆمەڵەی لقی زاخۆ سەردانی پەیمانگەی ڕواندزی کرد، کە لەلایەن بەڕێز ئومێد سەگڤان، بەڕێوەبەری پەیمانگە، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

ئامانجی سەردانەکە پیرۆزبایی‌کردن بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنی چالاکییە هاوبەشەکان بوو، کە لە مانگی ١٠ لە پەیمانگەکە بە هەماهەنگی کۆمەڵ ئەنجام دەدرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا، لەسەر هەماهەنگی و بەڕێوەبردنی چالاکییە فێرکاری و پەروەردەییەکان گفتوگۆ کرا، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاستی زانستی و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران.

لە کۆتایی سەردانەکەدا، بەڕێز ئومێد سەگڤان ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەردوو لایەن دەربڕی.

راگەیاندی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

Address

Irbil
,ST.SHORSH

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA:

Shortcuts

Share

Nearby health & beauty businesses